كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی سه‌هامی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به وتنه‌وه‌ی درووشم و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر كه له‌سه‌ریان نووسرابوو، “ئێمه كرێكارانی هێپكۆ به ده‌نگی به‌رز ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ویستی ئێمه دیاری كردنی چۆنییه‌تی سه‌هامی ئه‌م شیركه‌ته‌یه”. شایانی باسه، كرێكاران له سپێردرانی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت كه ئه‌منییه‌تی كاریانی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه، نیگه‌رانن.