كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی هه‌فت ته‌په، له ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له كرێكارانی ناڕازیی باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی له به‌شی سه‌نعه‌ت و كه‌شاوه‌رزی ئه‌م كارخانه‌یه تا ٤٠٠ كه‌س به‌راورد ده‌كرێ ده‌شڵێ: كرێكارانی ڕه‌سمی تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پوشپه‌ڕ و گه‌لاوێژی ئه‌مساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه.