به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌و مۆعه‌لیمانه‌كه كه به مه‌به‌ستی وتنه‌وه‌ی وانه نێردراو بۆ ده‌روه‌ی وڵات، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش له تاران كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ به‌سه‌ر ناردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش هێشتا حقووقی ئه‌وه ماوه‌یان پێ نه‌دراوه. مۆعه‌لیمانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشمی “ئێمه هه‌ین، ده‌وێستین، ژێرده‌سته‌یی قه‌بووڵ ناكه‌ین” و “ئیجرای حوكمه‌كانی ئێمه، مافی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه”، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.