به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی خانه‌نشین كرا‌و له تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر سازمانی به‌رنامه و بوودجه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری پێدرانی پاداشتی كۆتاییی ده‌ورانی خزمه‌تییان بوون. ئه‌م موعه‌لیمانه كه له ساڵی ٩٧ه‌وه خانه‌نشین كراون، ڕایانگه‌یاندووه كه به دواخرانی حقووقه‌كانیان به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی زۆری كردوونه‌ته‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌رزشی حقووقه‌كانیان كه‌متر ده‌بێته‌وه. شایانی باسه موعه‌لیمانی خانه‌نشین كرا‌و داوایان له به‌رپرسانی سازمانی به‌رنامه و بوودجه كردووه كه بوودجه‌ی پێویست بۆ ئامووزش و په‌روه‌رش دابین بكه‌ن تا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه توانای په‌رداختی حقووقی خانه نشین كراوانی ببێت.