كرێكارانی په‌یمانی “به‌هاوه‌ند باراد” له مه‌عده‌نی چادرملو له یه‌زد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له شوێنی ڕێستورانی ئه‌م مه‌عده‌نه و كوژاندنه‌وه‌ی ماشینه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه له‌ئاست داهاتووی كاریان نیگه‌رانن. كرێكارانی په‌یمانی “به‌هاوه‌ند باراد” خوازیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌راردادی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان و ده‌ڵێن: نایانه‌وێت كه له‌م بارودۆخه‌دا هه‌ندێك له كرێكاران بێكار بكرێن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست ده‌ركردنی كرێكاران و به‌ستنی قه‌راردادی ١٥ ڕۆژه له‌گه‌ڵیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه.