كۆمه‌ڵێك له ماڵباخته‌گانی پڕۆژه‌كانی بیناسازی ئۆستانی ئه‌لبۆرز، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، له به‌رانبه‌ر بینای “ده‌زگای قه‌زایی” ڕژیم له شاری تاران، بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، درێژه‌یان دا به كۆبوونه‌وه‌كانیان.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، چه‌ند قازی ئه‌و ناوه‌نده، به وه‌رگرتنی به‌رتیل و ڕانت، گه‌وره تاڵانكه‌رانی سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكیان له به‌شی پڕۆژه‌كانی بیناسازی، ئازاد هێشتووه و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ٣٠٠ سكاڵاكه‌ر، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم تۆمه‌تبارانی به بێ تاوان ناساندووه.