كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی پێنج شبه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر به‌سته‌ری وشكی بووی “زایه‌نده‌ڕوود” كۆبوونه‌وه و درێژه‌یان به‌مانگرتنه‌كانیان دا.
كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی كه له ڕێكه‌وتی ١٧ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن خوازیاری په‌رداختی حه‌قئاوه‌كانیان و سه‌ره‌نج دان به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان بوون. به پێ زانیارییه‌كان ژیانی پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌شاوه‌رزی ئۆستانی ئیسفه‌هان به هۆی وشك بوونی زایه‌نده‌ڕوود و كێشه‌ی بێ ئاوی كه‌وتووه‌وته مه‌ترسیه‌وه و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. شایانی باسه كه به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له بانگهێشتێكدا داوایان له خه‌ڵكی ئیسفه‌هانیان كرد تا له كۆبوونه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌شدار بن.