ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی پێترۆشیمیی ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕانی باروودۆخی كاره‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم خوازیاری گوڕینی باروودۆخی كاره‌كانیان بوون و پێشتریش هه‌ر له‌م په‌یوه‌نده‌دا ده‌ستییان له كار كێشابووه‌وه و له حه‌ساری شیركه‌ت ده‌ستییان دابووه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه كرێكارانی پێترۆشیمیی ماهشه‌هر خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی “ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان” و گوڕینی گرێبه‌ستی كاتی به گرێبه‌ست و دامه‌زراندنی دایمین.