كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه خوازیاری پێكهێنانی یه‌ێكتییه‌كی كرێكاری به پێی ماده‌ی ٥١ی یاسای كار له ناوچه‌ی ئازاد و هه‌روه‌ها یه‌كسانی سازیی پایه‌حقووقی كرێكارانن. به‌وته‌ی ناڕازییان، گرینگ‌ترین خواستی كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، نه‌مانی هه‌ڵاواردن و یه‌كسان سازیی له پایه‌حقووقه‌كانه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه.