كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، په‌رداختی حه‌قی دامه‌زران و كارگه‌كان، هه‌روه‌ها مافی دامه‌زرانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادانه. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوووه تا به ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام پێداگرییان كردووه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان و درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كانیان داوه.