كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌وت و گاز ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاسای ئه‌رك و ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌ی نه‌وت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به ناردنی چه‌ندین سكاڵا بۆ دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری، ده‌نگیان به پێویستیی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه داوه. یاسای په‌یوه‌ندیدار به ئه‌رك و ئیختیاراتی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی په‌سند كرا و له لایه‌ن شۆرای نیگه‌هبانه‌وه ته‌ئید كرا و پاشان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی نه‌وت هێشتا به‌ندێك له‌و یاسایه‌ی كه به پێڕاگه‌یشتنی حه‌قده‌سته‌كان په‌یوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڕێوه‌ی نه‌برووده.