كرێكارانی په‌یمانكاری به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فازه‌كانی ٩ و ١٠ی ناوچه‌ی تایبه‌تی پارس، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناره‌زایه‌تی به له خواره‌وه بوونی ئاستی كه‌یفییەتی خۆراك، بۆ جارێكی دیكه درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
به وته‌ی كرێكارانی په‌یمانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه، ئاستی كه‌یفییەتی خۆراكیان زۆر نزمه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار دربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. نوێنه‌ری كرێكاران له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند: نه‌بوونی به‌رنامه‌یەکی باشی خواردن بووه‌ته مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر باروودۆخی ته‌ندروستی كرێكاران و وزه و هێزی كرێكارانی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زاندووه.