كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان بۆ ٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه بۆ ٧مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی ٣٠ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. كرێكاران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌ی دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها خستنه‌وه گه‌ڕی كارخانه بوون.