ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆر سازی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٢٥ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بۆ ٣ هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌م هه‌فته‌دا كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ٩٥وه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.