ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆر سازی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوهكانان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون. ئه‌م كرێكارانه وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌شی سه‌ره‌كی كێشه‌وگرفته‌كانیان پێوه‌ندی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمهكانیانهوه هه‌یه، ڕاشیانگه‌یاندووه، له ساڵی ٩٥وه هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٢٥ مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.