كرێكارانی كارخانه‌ی “زه‌مزه‌م” له ته‌ورێز ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كار بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستادا، كارفه‌رما به بیانووی بێ بنه‌ما و پڕوپووچ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌یان له‌سه‌ر ده‌ركردووه یان له بیلاته‌كلیفی دا ڕایانگرتوون.