کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی فه‌سا

 

 

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی “فه‌سا”، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كرێكاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێپێوان، خوازیاری وه‌رگرتنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراویان ببوون و ڕاشیانگه‌یاندبوو كه‌ هه‌ر كامیان، ١٣ ‌تا ٢٠ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ چه‌ندین مانگه‌ بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی كارخانه‌كه‌‌ و بینای فه‌رماندریی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربریوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران

komalah

په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌گرانی له‌ ئێران

komalah

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah