به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان ساڵی ١٣٥٢ له مه‌جلیس په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام ئه‌م یاسایه بۆ كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام هه‌تا ئێستا له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه. ده‌شڵێن: به‌پێی یاسا ده‌بێ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خته‌كان له كارگاكانی زیاتر له ٥٠ كه‌س به‌كرده‌وه ده‌ربێ، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م یاسایه، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له هه‌ندێ له ناوچه‌كان به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه كه له ٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م كارخانه‌یه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌م خواسته‌یه نه‌گه‌یشتوون.