به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی به‌فرانبار كرێكارانی قامیش بڕی حه‌فت ته‌په، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی شوغڵی و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، هه‌ركامیان پێشینه‌ی كاری ٢٥ تا ٣٠ ساڵیان هه‌یه و له چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كارفه‌رما به‌نیازه، كرێكارانی قامیش بڕ به بیانووی پێویست نه‌بوون به‌هێزی كار، له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ١٠٥ كه‌س ده‌بێ، خوازیاری ڕوون بوونه‌وه بارودۆخی كاریانن.