کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی شاهین شار

شنبه – 8 تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019

 

به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ ٤مین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی شاهین شار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له‌مشاره‌، خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون و له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌ داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم پشتیوانی خویان له‌ خواستی كرێكاران ده‌ربڕیوه‌. پێویست بگوترێ كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌ شاره‌كانی وه‌ك “شادگان، ئه‌هواز، كووت عه‌بدوڵڵا، خوڕه‌م ئاباد و دزفوول، چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و مانیان گرتووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ خواسته‌كانیان نه‌گه‌یشتوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی گرێبه‌ستی میترۆی تاران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah