سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جارێكی دیكه كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زا سه‌وزی شاهین شار، به كۆبوونه‌وه خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كه ١٠ تا ١٥ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه له سه‌ر كار ده‌ركرد و به جێگه‌ی ئه‌وان خانه‌نشین كراوانیان به نێوه‌ی حه‌قده‌ست هێناویانه سه‌ر كار. شایانی باسه، كه ده‌یان كه‌س له‌م كرێكارانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان له‌گه‌ڵ شاره‌داریی و سه‌پاردنی به به‌شی خسووسی له‌گه‌ڵ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت و له به‌رامبه‌ر بینای شورای شاری شاهین شار له ئوستانی ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه.