كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئاریا دژ ئه‌لبۆرز” هه‌ڵكه‌وتوو له فازی ٢ی پاڵاوگه‌ی ئابادان، به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی گوڵان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركران و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ئه‌م كارگه‌یه له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه ته‌عتیل كراوه و كرێكاران به بێ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان ناردراونه‌ته‌وه بۆ ماڵێ. ده‌شڵێن: بڕیار بوو به خستنه‌وگڕی چالاكییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كار، به‌ڵام له ئێستادا شیركه‌تی ئاریا دژ ئه‌لبۆرز به خستنه‌وه‌گڕی چالاكییه‌كانی خۆی، ٢٠ كه‌سیانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.