ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، زیاتر له ٣٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وته‌ییه‌كانی ماه‌شه‌هر، له به‌رامبه‌ر ده‌رگای هاتووچۆی تانكێره نه‌وتییه‌كان بۆ ئه‌م ئه‌نباره، كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه به شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، بۆ ١٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ئێمه له‌سه‌ر كار ده‌ركراوین تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سفارش كراون له‌جێگه‌ی ئه‌وان دابمه‌زرێن.