كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوین له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندانه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی زیاتر له دوو ساڵ حه‌قده‌ست و موتالباته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیمام جومعه‌ی قه‌زوین، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كركارانی ناڕازی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ په‌یگیریی خواسته‌كانی خۆیان، چه‌ندین جار سكاڵایان له به‌رپرسانی ئۆستانی و ته‌نانه‌ت كیشوه‌ری كردووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش هه‌تا هێستا هیچ وڵامێكیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێنه‌دراوه‌ته‌وه. له جه‌ره‌یانی ئه‌و كۆبوونه‌یه‌دا، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری حزووری ئۆستاندار و پێڕاگه‌یشتنی سه‌رۆكی گشتیی دادگۆسته‌ری به كێشه‌كانیان بوون و ڕاشیانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاراندا به‌شداری نه‌كه‌ن، هه‌روا درێژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.