به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی سه‌نایه‌عی چووب و كاغه‌زی چووكا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی بوو.
كرێكارانی ناڕازیی سه‌نایه‌عی چووبی و كاغه‌زی چووكا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه كه هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی به‌فرانبار نه‌خراوه‌ته حیسابی كرێكارانه‌وه. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی خوازیاری سه‌قامگیریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی سه‌نایه‌عی چووب و كاغه‌زی چووكا بوون.