ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتن به داخوازیه‌كانیان، له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوكارانی ده‌ركراویان بۆسه‌ر كاره‌كانیانن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خسووسی سازی و سپاردنی شیركه‌ت به ده‌وڵه‌ت و چاوه‌دێری نوێنه‌رانی كرێكاری و دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌یان كردووه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ده‌ده‌ن.