كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، له ئاست بیلاته‌كلیفی كارییان به كۆبوونه‌وه له‌م كارخانه‌یه و رێپێوان له ئاستی ئه‌مشاره بۆ چه‌ندمین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی سه‌نه‌وات و جێژنانه‌ی ئه‌مساڵیان به كۆبوونه‌وه و رێپێوان له مه‌یدانی سه‌ره‌كی شاری ئه‌راك و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم وه‌ك “ئێختلاس و دزی كه‌م بێته‌وه، كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌بێت”، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.