كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری “ئۆمیدیه”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان، گه‌ڕابوونه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌و به‌ڵێنانه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و كرێكاران بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری “ئۆمیدیه” چوار بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و داخوازییه‌كانی ساڵانی ٩٨ و ٩٩ی هه‌تاویشیان هێشتا وه‌رنه‌گرتووه.