كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكاری ڕه‌سمی و قه‌راردادی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی ئیلام كار ده‌كه‌ن كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانن. به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ٦٠٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره كه ٧٠ كه‌سیان به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی كار ده‌كه‌ن، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراو به پێی یاسای ئیداره‌ی كار وه‌ربگرن. ده‌شڵێن: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دژایه‌تی كارفه‌رما له‌گه‌ڵ به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، یه‌كسان بوونی حه‌قده‌ستی كرێكارانی قه‌راردادی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ڕه‌سمییه كه به‌هۆی كێشه‌وگرفتی ماڵی، خۆ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ده‌بوێرێت.