ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سه‌دی شه‌فاڕوودی سه‌ر به “ڕزوان شه‌هر”، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ڵێنیان دابوو كه ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان تا ڕۆژی ١٧ی مانگی خه‌رمانان په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه كه كرێكارانی سه‌دی شه‌فاڕوود ماوه‌ی ٦ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.