کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان

تداوم تجمع کارگران تعمیرات پالایشگاه آبادان 3

تداوم تجمع کارگران تعمیرات پالایشگاه آبادان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی ناله‌باری كاره‌كه‌یان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیك به‌ ٢٠٠ كرێكار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندیی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، له‌ ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی “گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان”، له‌ خواره‌وه‌ بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان  ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی كاریان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.