كرێكارانی پاراستنی هێڵ و به‌شی فه‌ننی هێڵی ئاسن لۆرستان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها موتالباته‌كانی دیكه‌یان له‌وانه جێژنانه‌ی كۆتایی ساڵ، ده‌ستیان دایه مانگرتن.
كرێكارانی پاراستنی هێڵ و به‌شی فه‌ننی لۆرستان كه دوو مانگ و نیوه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه، له‌وباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه تا وه‌ده‌ست هێنانی هه‌موو داخوازیه‌كانیان درێژه به مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی، نه‌درانی جل و به‌رگی پێویست بۆ كار له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه و هه‌روه‌ها نابه‌رابه‌ر بوونی حه‌قده‌سته‌كان و نه‌درانی جێژنانه و سه‌به‌دی كالا كه سه‌رجه‌م ده‌بێته دوو ملیۆن تمه‌ن، له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی مانگرتنه‌كه‌یان دێته ئه‌ژمار. شایانی باسه ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و پێرسۆنێلی به‌شی فه‌ننی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌رده‌وام درێژه‌ی بووه و هه‌تا ئێستاش كرێكاران به خواسته‌كانیان نه‌گه‌یشتوون.