ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی به‌شی نورد تیرئاسنی فولادی ئه‌هواز بۆ چه‌ندمین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، به مه‌به‌ستی داخوازی درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، هه‌وڵیان به ڕاگرتنی خه‌تی ته‌ولید له هێڵی ٦٣٠ی ئه‌م به‌شه كردووه كه له كۆتاییدا به به‌ڵێنی به‌رپرسان ڕویشتنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌راسه‌تی گرووپی مڵڵی فولاد، له چوونه‌ژوره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران بۆ ناو ئه‌م به‌شه به‌رگه‌ری كرا و كارتی هاتووچۆی ئه‌م كرێكارانه گیراوه. شایانی باسه، به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌راسه‌تی ئه‌م شیركه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له كرێكارانی ناڕازی كردووه.