ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئابفای رووستایی خووزستان بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری پێدانی ٣ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها دانی چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. شایانی باسه كرێكاران، یه‌كێك له خواسته‌كانی دیكه‌یان نه‌مانی هه‌ڵاواردن له نێوان پێرسۆنێلی ئابفای شار و دێ ڕاگه‌یاندووه.