کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كرێكاری خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی موخابراتی شیراز

137h

137h

لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكاری خانه‌نشینكراوی شیركه‌تی موخابراتی شیراز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی موتالباته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و ته‌جاره‌ت كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌، به‌رپرسانی هه‌یئه‌تی پشتیوانی له‌ سه‌نعه‌ت، زیاتر له‌ ١٢ ساڵه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی ڕۆژانی كاری لانیكه‌م ١٢٠٠ خانه‌نشینكراوی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و قه‌یرانی داراییان كردووه‌ته‌ پاساو بۆ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان. شایانی باسه‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراو ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌ن.