ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوانی مۆخابه‌راتی ڕێگای دووری شیراز، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنه پوچه‌كانی به‌رپرسانی ئوستانی فارس، له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای باس كردنی كاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان، ڕازیی نه‌بوون و خوازیاری ئه‌وه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی ئوستانی فارس له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت مه‌عده‌ن و تجاره‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.