“بێهزاد ڕەحیمی“، نوێنەری شاره‌كانی “سەقز” و “بانه” له مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگەیاند: شاری ١٦٠ هەزار کەسی بانه تەنیا بۆ ۲۰ ڕۆژ ئاوی هه‌یه و ئه‌بێ به زۆترین كات چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.
به وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیسی ڕژیم، به‌ندئاوه‌كانی شاری بانه ته‌نیا ۸۰۰ هەزار سێجا ئاویان هەیە، واتە ئەگەر دەستیشی پێوە بگرن بەشی ۲۰ ڕۆژی دیکە ناکات. ناوبراو هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وتی: به‌ندئاوی “چراغ وه‌یس“س سه‌قز ته‌واو نه‌بووه و كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر ئاوی بانه و سه‌قز و ئاوی خواردنه‌وه‌یان بوونی ناخۆشێكی لێدێت و خه‌ڵكی ناچار كردووه ئاو له كانیئاوهكان دابین كه‌ن. هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ی كێشه‌ی ئاوی بانه و سه‌قز گواستنه‌وه‌ی له‌ڕاده به‌ده‌ری ئاوی ئه‌و ناوچه بۆ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربییه و به‌و سیاسه‌تانه ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.