ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، شه‌ڕێكی چه‌كداری قورس له نێوان چه‌كدارانی سه‌ر به تاڵیبان و هێزه‌كانی جبهه‌ی مقاومه‌ت به ڕێبه‌رایه‌تی “ئه‌حمه‌مد شاه مه‌سعوود”، له ناوچه‌ی “په‌نج شێر” ڕوویدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر دوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه باس له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یه‌كتردا ده‌كه‌ن و هه‌تا ئێستا هیچ ئامارێك له لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، شایانی باسه هه‌تا ئێستا هه‌موو ئاماژه‌كان باس له شكست و پاشه‌كشێی چه‌كدارانی تاڵیبان و كوژران و بریندار بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ده‌كات.