وەزارەتی ناوخۆی توركییه ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشهممه ٢٨ی مانگی گهلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی توركییه ٤١٨ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەرکردووە.
وەزارەتەکە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەردا بڵاویکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی توركییه لەمیانی لێکۆڵینەوەکانیاندا لە ٢٩ پارێزگای توركییه ئەو کەسانەیان دەستبەسەرکردووە. ئاماژەش بەوەکراوە، بەشی زۆری دەستگیرکراوان لە پارێزگاکانی ئامەد و ماردین و وان بوون. ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزێکى ئەمنیی له هەرسێ گەورە شارەوانى ئامەد و وان و ماردینیاندا، هەریەکە لە “سەلجوق مزراکلی” هاوسەرۆکى شارەوانى ئامەد و “ئەحمەد تورک” سەرۆک شارەوانى ماردین و “بەدیعە ئۆزگۆکچێ” سەرۆکى شارەوانى وان لە پشکى پارتى دیموکراتى گەلانیان لە پۆستەکانیان لاداوه.