“هیراد پیربداقی، رههام یگانه و فه‌رید لۆتف ئابادی” سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕاندنی ١٤ ڕۆژ هێشتا له زیندانن و مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان پێ نادرێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراوان ڕۆژی ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی دادگایی كردنی به‌ندكراوانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له هاوپشتی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان له به‌رامبه‌ر بینای دادگای ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌وانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێوین گواسته‌وه. ده‌وترێ، ئه‌م كه‌سانه له ژوری تاكه كه‌سی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئێتلاعات به‌سه‌ر ده‌بن.