به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، لانیكه‌م ٣٥ كه‌سی دیكه له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له شاره‌كانی كرمان، وه‌رامین، پاكده‌شت، كازرون، قۆم و په‌ردیس ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ئه ڕاپۆرته، لانیكه‌م ١٣ كه‌سییان له شوفێره‌كانن كه ماشینه‌كانیان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین، خاموش كردبوون. له شاره‌كانی، “وه‌رامین، پاكده‌شت و په‌ردیس”یش ٨ كه‌س به تومه‌تی “هه‌وڵدانی هاووڵاتییان بۆ خۆپیشاندان” ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها ١٤ كه‌سی دیكه له ناڕازییان له شاره‌كانی كازرون و قۆم هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كران.