ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا حاجی ئەحمەدی، پەیمان حاجی ئەحمەدی و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی” خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەو سێ هاووڵاتییە پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌ر لەم پێوه‌ندەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان بە ناوی “عەدڵ پەروازە” تەمەن ٢٧ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “حسێن گەردشی” و كه‌سێكی دیكه به ناوی “حەسەن عەبدی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت بە هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م ٦ هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.