به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “سابیر قادری” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “شه‌یدای سه‌وز”ی له‌یلاخ و چالاكی ژینگه‌پارێز كه مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌روا له زیندان ڕاگیراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سابیر قادری ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا له‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه له‌ژێر لێپرسینه‌وه‌دایه. شایانی باسه، ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونییه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو پێشتریش له مانگی ڕه‌زبه‌ری ٩٣ و له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ پشتیوانی له كوبانی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له زیندان ئازاد كرابوو.