“زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی” له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “دایكانی ئاشتی كوردستان” كه له ڕۆژی ٨ی ڕشه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سنه له شاری دێهگوڵان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، هه‌روا له كانوونی چاكسازی و بارهێنانی شاری سنه ڕاگیراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “زه‌ینه‌ب ئیسماعیلی” له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانییه‌وه هه‌تا ئێستا، ته‌نیا یه‌كجار توانیوه‌یه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێوه‌ندی بگرێ. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو هه‌موو ڕۆژێك به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه و شه‌وانه سه‌ر له‌نوێ ده‌گه‌رێندرێته‌وه بۆ كانوونی چاكسازی و بارهێنانی ئه‌مشاره. شایانی باسه، ئه‌م ڕێكخراوه‌یه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له دایكانی گیانبه‌ختكردووان و به‌ندكراوانی سیاسی دامه‌زراوه و ئامانج له‌م كاره‌یان، یارمه‌تی گه‌یاندن به جێگیر كردنی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری ڕاگه‌یاندووه.