ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بە سەر دەستبەسەرکرانی “ئومید مودەڕسی”، چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی شاری مەریوان، ناوبراو بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنە گوازراوەتەوە و چارەنووسی هه‌روا نادیارە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئومید مودەڕسی، ددانپزشک و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەستبەسەر کرا. شایانی باسه، ناوەندە ئەمنییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەستبەسەر کرانی ناوبراو بە درۆ بخەنەوە.