به پێی ڕاپۆرته‌كان ناڕازییان له هۆنگ كۆنگ ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، ١٦هه‌مین خۆپیشاندانیان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی درێژه‌یان پێدا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئاسوشیتدپرس، هێزه‌كانی پولیسی هۆنگ كۆنگ به مه‌به‌ستی پێش گرتن و بڵاوه كردنی خۆپیشانده‌ران، تووندوتیژیان به‌كار هێناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یه‌كێك له خواسته‌كانی ناڕازییان ئه‌وه‌یه كه دوربینه‌كانی مه‌دار به‌سته كه له ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی “كوان تونگ” دانراوه، لاببرێت كه ئه‌م دوربینانه به مه‌به‌ستی چاودێری خه‌ڵك و ناسینی كه‌سانی نه‌یاره به كه‌ڵك دێت.