ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، به دوایی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی تووندی نێوان ناڕازییان و هێزه‌كانی پولیسی هۆنگ كۆنگ، زیاتر له ٦٠ كه‌س كه یه‌كێكیان لاوێكی ١٣ ساڵ ته‌مه‌ن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و هاوكات ژماره‌یه‌ك له خۆیندكاران له به‌شداریی له كلاسه ده‌رسه‌كانیان خۆبواردن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی به گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران به چین، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌م وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌ی سیستمه‌كانی هێڵی ئاسن په‌كیان كه‌وت و به‌هۆیه‌وه حه‌ره‌كه‌تی قه‌تاره‌كان به‌ره‌و ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه ڕاگیرا.