کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی له‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمى كوردستان دژی هێرشەكانی توركییه‌ بۆسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەچوو.
لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكی توركییه‌ لە باكوری رۆژهەڵاتى سورییه‌، لەسەر ئاستی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە دژی ئەو هێرشانە ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه‌.
شان بە شانی خۆپیشاندانەكان له‌ هەرێمى كوردستان و كوردستانی ئێران و خه‌ڵكی ئازادیخواز لە وڵاتانی ئووروپا و ئامریكا بەردەوام دێنە سەر شەقام و داوای هەڵوێست لە وڵاتانی ئووروپا دەكەن. ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردانی دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەبەردەم كۆشكی سپی خۆپیشاندانیان كرد و داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركییه‌یان بۆ سەر ڕۆژئاوا كرد، جگە لە ئەمریکا، لە چه‌ندین وڵاتانی دیكه‌ خۆپیشاندان و كۆبوونەوەی ناڕەزایی بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah