ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌ڕانسه، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاریس، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له‌م خۆپیشاندانه‌دا، خوازیاری ته‌رخان كردنی بودجه‌ی زیاتر بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و بردنه‌سه‌رێ ئاستی حقووقه‌كانیان بوون. كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌ڕانسه له چه‌ند مانگ به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌م كه‌رته ئێعتڕازییان كردووه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه كه تا به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، داخوازی كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی خستبووه پشت گوێ، به‌ڵام به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ویرووسه له فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاند كه حقووقی په‌ره‌ستارانی ئه‌م وڵاته به ئه‌ندازه‌ی حقووقی په‌ره‌ستارانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئۆرووپا كه‌م ده‌كاته‌وه. شایانی باسه، كه‌مبوونی ماسك و ئیمكاناتی پزیشكی به گرینگ‌ترین هۆكاری خۆپیشاندانی كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی فه‌ڕانسه له پاریس دێته ئه‌ژمار.