ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌یكه “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له كاردانه‌وه به په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته ده‌ستی له‌كار كێشابووه‌وه، به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری”، سه‌رۆك كۆماری لوبنان داوای له ناوبراو كردووه كه وه‌ك سه‌رپه‌رشتی كاتی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. خۆپیشانده‌ران كه خوازیاری كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌تی، دانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی كارامه و چاكسازیی ئابوورین، له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، سیستمی ئیداری ئه‌م وڵاته‌یان په‌ك خستووه. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حه‌ریری داواكاری ئه‌وانی جێبه‌جێ نه‌كردووه، چونكه ئه‌وان خوازیاری گوڕینی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی سیاسیی له‌م وڵاته بۆ خه‌لاس بوون له گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وندی تایه‌فه‌یی و مه‌زهه‌بین. شایانی باسه، قه‌رزه‌كانی لوبنان به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ زیاتر له ١٥٠ له‌سه‌دی به‌رهه‌مهێنانی ناخالسی میللی. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌رزشی دراوی لوبنان له به‌رامبه‌ر دۆلار هاتووه‌ته خوارێ و ژێرخانی ئابووری ئه‌م وڵاته‌ش له دۆخێكی زۆر ناله‌بار دایه.